ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، پرۆسەی بەکرێدانی حکومەت بە کۆمپانیاکان بەردەوامە، واتە حزب لە ڕێگەی چەندکۆمپانیایەکەوە، حکومەت بە کرێ دەگرێتەوە .
دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی یەکێکە لە پڕداھاتترین وەزارەتەکانی حکومەت، نوسینی وەسڵی موڵکەکانی خۆشی داوە بە کۆمپانیا، ئەوە ڕسوماتی خزمەتگوزاری خۆڵ و تابلۆ و پیشە و ئاو .
وتیشی، بابوەستێت ئەم شاباشکردنەی پارەی وەزارەت ئەم کارەساتانەی لێدەکەوێتەوە. دوکاندارێک، دوکانەکەی چۆڵە و لەبەر بێ بازاڕی ماوەیەکی زۆرە، دایخستوە، ٣٧٥ ھەزار دینار، پارەی خۆڵ و خاشاکی بۆ ھاتوەتەوە بە کورتی کابرا دەستی لە دووکانەکەی ھەڵگرتوە، کۆمپانیا و حکومەت دەستی لێھەڵناگرن.
ڕونیشیکردەوە، ئەم پارەیە نایاساییە، ڕێککەوتنێکی چەند کەس و کۆمپانیایەکن کە ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە، پێویستە حکومەتی ھەرێم ئەم جۆرە گرێبەستانە ھەڵوەشێنێتەوە، ئەگەرنا دەبێت خەڵک ئەم پارەیە نەدات، لە کاتی بونی ھەرسکاڵایەکیش ئێمە چاودێر دەبین و لەبەرژەوەندی خەلک دەبێت.
سازدانی - کامەران کەریم