نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكدا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌سه‌ر دۆسێی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم داواكاره توركیا راده‌ستی به‌غدای بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فالح خه‌زعه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی بڵاوكرده‌وه كه نامه‌ی نێوان خۆی و نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانه و رایگه‌یاند كه پاره‌ی عێراقه لای توركیا.
له نووسراوه‌كاندا فالح خه‌زعه‌لی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانه و نوێنه‌ری پارێزگای به‌سره‌یه، سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عێراق له‌دژی توركیا له‌سه‌ر دۆسێی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا، پرسیارێكی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه له سكاڵاكه‌ی دژی توركیا ته‌نازولیان كردبێت.
نووسینگه‌ی كازمی ئاشكراشیكردووه كه دۆسیه‌كه كاره‌كانی ته‌واو بووه و ته‌نها بڕیاردانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری دادگای پاریسی ماوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی عێراق وه‌ك قه‌ره‌بوو له توركیا داوای ده‌كات 30.4 ملیار دۆلاره.
نووسینگه‌ی كازمی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه كه توركیا ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و دۆسێیه دروست بكات و داوای له عێراق كردووه كه دادگاییه‌كی نوێی دۆسیه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عێراقه له‌سه‌ر توركیا و كۆمپانیای بوتاسی توركی به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ساڵی 2010ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی پێشێل كردووه.
کۆتایی/.