بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  ڕێگای دەباشان، رێگای سلێمانی - دەربەندیخان،  رێگای سلێمانی - قەیوان، رێگای سلێمانی - مێرگەپان، رێگای تاسڵوجە- بازیان و رێگای دوکان - تاسڵوجە بەهۆی بارینی بەفر و  لەبارنەبونی کەشوهەوا بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەهۆی بارینی بەفر و  لەبارنەبونی کەشوهەوا  ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.
-ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
-رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
-رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
-رێگای سلێمانی - قەیوان  بەربەست کراوە
-رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
-رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
-رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێرانیش ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و  باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.