وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا لەگەڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه. وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاوکاریکردنی لە چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە، "هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە بەشێک بۆ دروستکردنی کێشە بۆ وڵاتانی ئەوروپا".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-01-2022 پێشوازیی له گاربريێليوس لاندسبێرگيس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ليتوانيا، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كانى ئه‌وروپا، تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا سوپاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووە بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاريكارى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا و هيواى خواستووە ئه‌و هاوكارييه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هاتووەتە ئاراوه، وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ليتوانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان فراوان بكرێت، به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى مه‌شقى پيشه‌يى، په‌روه‌رده، پرۆسەى خوێندن و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسى ليتوانياى كردووە كه به‌شێكه له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى كۆچيشه‌وه دووپاتى كردووەتەوە كه "هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته به‌شێك بۆ دروستكردنى كێشه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا".
هه‌ردوولا هاوڕا بوون، "ده‌بێت رێگرى له بازرگانيكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سياسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تايبه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا، پێويسته".
تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌وروپا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.