زایلە - بەڕێوەبەرێتی هونەر و ڕۆشنبیری  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٢-١-٢٠٢٢ کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی یارسان بەهاوکاری بەڕێوەبەرێتی بەشمان (بەشی_رۆشنبیری و هونەرلەچەمچەماڵ ) لە مەراسیمێکدا لەبارەگای سەرەکی کۆمەڵەکە لە بناری مەقان -چەمچەماڵ، ۲۳ یەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەندی رەسەن (موحەمەدی ماملێ)ی بەرز راگرت.
کامەران کەریم