لە دوو بەنزینخانەی هەڵەبجە بەنزینی نۆرماڵ دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٣ / ١ / ٢٠٢٢ هەردوو بەنزینخانەی "شکار وسەرکۆ" بەنزینی نۆرماڵی عیراقی ٦٩٠دینار دەبێت و شۆفێران دەتوانن سەردانی ئەودوو بەنزینخانەیە بکەن وە لەمەوبەدواوە هەرکات بەنزین دابین کرا بۆ بەنزینخانە کانی پارێزگای هەڵەبجە لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لەبونی بەنزین لە بەنزینخانەکاندا .
کامەران کەریم