لە دوو بەنزینخانەی هەڵەبجە  بەنزینی نۆرماڵ دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند،  ئاگاداری شۆفێرانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٣ / ١ / ٢٠٢٢  هەردوو بەنزینخانەی "شکار وسەرکۆ" بەنزینی نۆرماڵی عیراقی  ٦٩٠دینار دەبێت و شۆفێران دەتوانن سەردانی ئەودوو بەنزینخانەیە بکەن  وە لەمەوبەدواوە  هەرکات بەنزین دابین کرا بۆ  بەنزینخانە کانی پارێزگای هەڵەبجە لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لەبونی بەنزین لە بەنزینخانەکاندا .
کامەران کەریم