وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، لەمەودا دەستدەکرێتەوە بە دانانی پرسە لە هەرێمی کوردستان كه تهنها یهك رۆژ دهبێت، بهڵام پێویسته مهرجه تهندروستییهكان جێبهجێ بكرێن لهوانه، لە کاتی بەڕێوەچونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک وتارێك پێشکێش ناکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان، شێخ ئیبراھیم بەرزنجی بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێنمایەکانی بەرێوەچونی پرسەی لەھەرێمی کوردستان راگەیاند كه پرسە لەھەرێمی کوردستان دەکرێتە یەک رۆژ.
رێنماییهكانی وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی بۆ دانانی پرسه
یەکەم: پرسە بۆ ماوەی تەنیا یهك رۆژ دەبێت، ئەویش لە دوای نوێژی نیوەڕۆوە.
دوەم: تەنیا لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە رێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.
سێیەم: لە کاتی بەڕێوەچونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک وتار پێشکێش ناکرێت.
چوارەم: دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت کە ببێتە مایەی بێزاربونی پرسەوانان.
پێنجەم: بۆ ئەو شوێنانەی قورئان خوێن قورئانی تێدا دەخوێنرێت تەنیا لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگییەوە.
شەشەم: پێویستە لە پرسەدا رێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک جێبەجێ بکرێت.
حەوتەم: لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.
هەشتەم: بەمەبەستی کەمکردنەوەی روداوی نەخوازراو دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەی پرسەوانان بکرێت.
نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لەو خاڵانەی باسمانکرد.