وەزارەتی ڕۆشنبیری  ڕایگەیاند،  وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، بە چالاکی هەمەجۆر، بەشدارییەکی کارای لە هەفتەی کوردستان لە لە پێشانگای ئێکسپۆ دوبەیدا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تیپی هەڵپەرکێی سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە 23ی 1 ی2022  لە چوار تابلۆی کلتووری کوردیدا، نمایشێکی ناوازەیان پێشکەش کرد کە بووە جێگای چەپڵەڕێزان و سەرنجی ئامادەبووان. هاوڕۆژ هونەرمەند نزار ڕواندزی ئاەنگێکی گۆرانی کوردی پێشکەش کرد، کە بووە مایەی خرۆشانی ئامادەبووان و کەوتنە هەڵپەڕکێ کردن.
ئەوە جگە لە دوو پێشانگای فۆتۆگرافی و شێوەکاری، کە بەردوام میوانانی بیانی سەردانی دەکەن.
تیمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەشدا ژوورێکی فۆلکلۆری کوردی بە کەرستە ڕەسەنهکانی کوردی ڕازاندۆتەوە و پێشوازی لە مێوانان دەکەن و شیرینی کوردییان پێشکێش دەکەن.  
شایانی باسە ئەمڕۆش چالاکیەکان بەردەوام دەبن و ژەنینی چەند ئاوازێکی ڕسەنی کوردی بە چەند ئامێرێکی جیاواز لەلایەن ئاراس کاکەیییەوە یەکێک لەو چالاکیانە دەبێت.
ئێکسپۆی دوبەی چالاکییەکی نێودەوڵەتییە، چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارن بەچالاکی کلتووری و بواری وەبەرهێنان و هەلی کار.
کامەران کەریم