سەرۆکی پارتی و رێبەری رەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسی عێراقم تاوتوێ دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئێوارەی رۆژی سێشەممە 25ـی كانوونی دووەمی 2022،  لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی پارتی، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە.