ئه‌مشه‌و به‌ سێ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەمشەو بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەناوچەی "الكرمة"ـی سه‌ر به‌ پارێزگای ئەنبار.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو هاووڵاتی پیاده‌ بریندار بوونه‌ و زیانی گیانی تۆمار نه‌كراوه‌، مووشه‌كه‌كانیش له‌ به‌ری رووباری دیجله‌وه‌ ئاڕاسته‌ كراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مشه‌و كرایه‌ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی حه‌لبوسی، وه‌ك به‌رگرتن له‌هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی دیكه‌ی عێراقی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌غدا كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.