پاش بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، هۆڵی پرسە لە مزگەوتەکانی گەرمیان دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ (٢٦ی کانوونی دووەم) سەبارت بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف بۆ دەستپێکردنەوەی پرسە لە هۆڵی مزگەوتەکاندا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزاکانی کەلار و کفری لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ئەوقاف و تەندروستی گەرمیان و لێپرسراو و ستافی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و داخستنی هۆلی پرسەکان، مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان بە باشی پابەندی رێکارەکان بوون ئەوەش جێگەی دەستخۆشیە.
وتیشی، لەئێستادا وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریداوە بەکردنەوەی هۆڵی پرسە لە مزگەوتەکەکاندا، لە گەرمیانیش هاوشێوەی شوێنەکانی تر بڕیارەکانی وەزارەتی ئەوقاف جێبەجێدەکرێت.
دواتر لەلایەن بەشداربوانی کۆبوونەوەکە تیشک خرایەسەر بڕیارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و میکانزمەکانی جێبەجێکردنی، هاوکات، جەختکرایەوە لەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەکاندا بگیرێتەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایانی ئاینی لەووتارەکانیاندا رێنماییەکان بگەیەنن بە هاوڵاتیان.
کامەران کەریم