سالار محمود شارەزای سیاسی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بە کاندیدکردنی ھوشیار زێباری پارتی ئیحراجی بۆ خۆی و کوردیش دروستکردوە، ئاسایی بوو پارتی بە نێچیرڤان بارزانی رکابەری د. بەرھەم ساڵح و یەکێتی بکەن. جۆری ململانێکەی شایستە دەکرد.
سالار محمود وتیشی، سەرۆک کۆمار واجیھەی کوردە لە عیراق پەرلەمانی عیراق کەسێ بە شایستەی وەزیر نەزانێ و لەکاری بخات، چۆن دەیخەیتەوە بەردەم ھەمان پەرلەمان و دەتەوێ بیکەیت بە سەرۆکی وڵات.
وتیشی:ئەم دۆسیەیە لە رووی یاساییەوە ئاسەواری ئیحراجیەکەی لە عیراقدا ھێشتا لەسەر کورد ماوە.
ڕونیشیکردەوە، پارتی لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، کەوتۆتە ھەڵەی خولی پێشوەوە.
کامەران کەریم