تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین بەردەوامن لەکارکردن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  لە ڕاگەیێندراوی تەندروستی سلێمانیدا هەروەها هاتووە؛ کارمەندانی بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە بەردەوامی ڕۆژانە لەکاتژمێر۹ی بەیانی بۆ ٤ی ئیوارە بەردەوامن لە کارکردن  بۆ دروستکردنی کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتیانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی .
کامەران کەریم