باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان وڵاتاکەی و عەرەبستان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فرات نیوز بڵاوی کردەوە؛ ئیرەج مەسجدی ڕایگەیاند خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان بەمزووانە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو هیچ وردەکارییەکی لەسەر کات و بەرنامەی کاریی دانوستانی نوێی نێوان ئێران و عەرەبستان ئاشکرا نەکرد.
مانگی ڕابردوو فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەفەر بۆ تاران ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا لە داهاتوویەکی نێزیکدا بەڕێوەدەچێت.