پارتى دیموكراتى كوردستان بهفهرمى ئاشكرایكرد، هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوەو ناکشێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مهحمود محهمهد وتەبێژی پارتی بەمیدیاى حیزبەکەی وتوه، "هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەمێنێتەوەو ناکشێتەوە".
وتهبێژهكهى پارتى لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی بارزانیو سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ نەجەف وتویهتى:"ئەو بابەتە دەمێکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە لەنێوان بارزانیو لایەنەکانی شیعیو سوننی، ئەمەش بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەربکات، لەکۆبونەوەی 15 ڕۆژ پێش ئێستای مەکتەبی سیاسییش باسی لێوەکرا، ئەم کێشەیە کێشەی نێوخۆی ماڵی شیعەیە کە تائێستا چارەسەرنەکراوەو بەهەڵواسراوی ماوەتەوەو بارزانیش ئەم دەستپێشخەرییەی ئەنجامدا".
وتەبێژى پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقو كاندیدى پارتی وتویهتى، "ئەوەی تائێستا ئێمە بڕیارمان لەسەرداوە هەر ئەوەیە کە هۆشیار زێباری وەک كاندیدى پارتی لەپشکی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری دهمێنێتهوهو هیچ شتێکیش لەبارەی کشانەوەی نییە".