ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن سالم محه‌مه‌د نوری سه‌رۆکی داواکاری گشتیی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه، سه‌لیم محه‌مه‌د نووری له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازیی له ئیبراهیم ڕه‌یسی و شاندی یاوه‌ری کردووه.
ووەفدی ئێرانی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق سه‌ردانی ئەو وڵاتەی کردوه.
نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، دووشه‌ممه له‌سه‌ر بانگھێشتی فایه‌ق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا ژماره‌یێک یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی فیدراڵی و کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق واژۆ ده‌کات.
کۆتایی/.
February 09, 2021