شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن هێڵی ئاسمانی ئورمییە و شارەکانی هەرێم بکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەستەی گشتی گەشتوگوزار  ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکانی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداریان لە کۆبونەوەی تایبەت بە گەشتوگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و پاکستان کرد، لە لایەن دکتۆر شالبافیان جێگری وەزیری تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەخێر هاتنی میوانان کرا و کۆبونەوەکەش تایبەت بوو بە گرنگی تەندروستی و چارەسەرە پزیشکییەکان لە بواری گەشتوگوزاردا.
ئەمەل جەلال سەرۆکی شاندی دەستەی گشتی گوشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد لە کوردستان چارەسەری سروشتی هەیە و دەتوانین بە هاوبەشی نێوان هەردوولا زیاتر گرنگی بەم بوارە بدەن و داوای کرد، هێڵی فڕۆکەوانی نێوان ئورمییە و شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە بکرێتەوە.
کامەران کەریم