عێراق سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی شەوی ڕابردووی تورکیای ‏بۆسەر شەنگال و مەخمور دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد؛ سەرکۆنەی ئەو ‏پێشێلکارییانەی تورکیا دەکەین کە شەوی ڕابردوو تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ‏بەدیاریکراوی لە (شەنگال و مەخمور) ئەنجامی داوە.‏

شانەكە دەڵێت: ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو کارانە دەکەین، هێزەکانمان هەر ‏پێشێلکارییەک لەهەر لایەنێکەوە بێت ڕەتدەکەنەوە."

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق داواش لە تورکیا دەکات پابەند بە ‏پاراستنی دراوسێیەتی بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت.‏

هەروەها داوای ڕاگرتنی سنووربەزاندنەکان، ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە ‏هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکات و داوای دووبارەنەکردنەوەی ئەو کردەوانە دەکات.

لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە:" عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ئەمنییەکان لە سنوورە ‏هاوبەشەکاندا."

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا كامپی ڕوستەم جودی-یان لە مەخمور و ‏هەروەها شەنگالیان بۆردومانکرد.‏