واژکردنی سێ یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری داد لە نێوان دوو وڵات، بەشێک لە ئەنجامی سەفەری شەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ عێراق بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش کۆتایی هاتنی گفتوگۆکان لە نێوان سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق، سێ یادداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دوو وڵات واژۆ کرا.
یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکارییەکانی دادوەری بە واژۆی داواکاری گشتی دوو وڵات، یادداشتی لێکتێگەیشتنی ڕێکخراوی چاودێری بە واژۆی وەزیری دادی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری ئێران دوو لەو یادداشتانە بوون.
هەروەها یادداشتی سێهەم سەبارەت بە بەندیخانەکانی دوو وڵاتەوە بووە.
شیاوی باسە ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک سەردانی به‌غدای کرد و له‌لایه‌ن سالم محه‌مه‌د نوری سه‌رۆکی داواکاری گشتیی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه، سه‌لیم محه‌مه‌د نووری له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازیی له ئیبراهیم ڕه‌یسی و شاندی یاوه‌ری کردووه.
وەفدی ئێرانی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق سه‌ردانی ئەو وڵاتەی کردوه.
کۆتایی/.