ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ گەنجانی عێراقی، مزگێنی داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ ئەو وڵاتە بەوان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  لەو نامەیەدا کە بەروارەکەی بۆ 2 ی ڕێبەندانی 1399 ی کۆچی هەتاوی دەگەڕێتەوەو هاتووە: بۆ گەنجانی ئازیزی عێراقی، ئێوەم خۆش دەوێت و بۆتان نزا دەکەم و لە خودای بەرز و مەزن بۆ ئێوە سەرکەوتن و ڕزگاربوون و بەختەوەری هەر دوو دونیا و بەردەوامبوون لە ڕێگای ڕزگاریتان بۆ دەخوازم.
لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە: مزگێنی داهاتوویەکی پرشنگدارتان پێدەدەم، داهاتوویەک کە لە سەر دەستی ئێوە و بە تێکۆشان و ئیرادەی بەرزی ئێوە بەندە.
و لا حول و لا قوە الا باللە. سەید عەلی خامنەیی./