مامۆستایەکی زانکۆ پێی وایە دەبێت کورد بتوانێت ئەو ململانێ توندەی هەیە لەنێوان میحوەرەکان بەلایەنی کەمەوە کورد دەبێت براوە بێت تێیدا .
نەبەز نەقشبەندی مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند: ئەوململانێیەی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە ململانێیەکی نادروستە بەتایبەت لەئێستادا کاردانەوەی خراپی لەسەر بارودۆخ و گوزەرانی خەڵکی هەیە لەناوخۆی هەرێم ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی زیاتر کردووە .
وتیشی: پێم وابوو هەموو لایەنە سیاسیەکان هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماردەدەن لەگەمەیەکی سیاسی دا ڕۆڵیان دابەش کردووە بۆئەوەی بتوانن ئەو ململانێ توندەی لەنێوان میحوەرەکان هەیە ئەمان بتوانن بەلایەنی کەمەوە کورد براوە بێت تێیدا .
ڕونیشیکردەوە: بەداخەوە ئەوەی کەڕوو دەدات کاردانەوەی سلبی هەیە لەسەر ناوخۆ بەتایبەت ئەو پۆستە تەشریفاتیەو هیچ بەهایەکی وای نیە ، تەنها بەڕێز مام جەلال بەهای بۆئەو پۆستە پەیدا کردبوو کەتوانی ڕۆڵێکی هاوسەنگی هەبێت لەناو هەموو پێکهاتەکانداو هێڵی بەیەک گەیشتنی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکانیش بێت .
باسی لەوەشکرد: کورد دەتوانێت پێداچونەوە بەخۆیدا بکات و ئەو بارە خراپەی ناوخۆ کەهەیە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕاستەکە ، خۆزگە دەسەڵاتی کوردی ئەو دابەش بونەی لەعێراق هەیە بەسەر میحوەرەکان و هێزە هەرێمایەتی و هێزە نێودەوڵەتیەکان خۆزگە دەسەڵاتی کوردی وەک تاکتیک سەیری ئەو دابەش بونەی بکردایە .
کامەران کەریم