هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته به شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند.
له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆشیار زێباری نووسیویه‌تی: "رێز له بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی كاتیی كاندیدبوونم ده‌گرین، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵای ئه‌وانه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه به توندی خۆیان به رۆژانی به‌ر له چاكسازییه‌وه گرتووه".
له پۆسته‌كه‌یدا كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه: "ئێمه دڵنیاین كه دادگا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێشتر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دووپاتیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی بوونی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون له ئێمه‌دا".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه، ته‌نها ناڵه‌ی هه‌ندێك كه‌سه، له پێناو خۆپێوه‌گرتنی زیاتریان به ده‌سه‌ڵاته‌وه".