نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سیاده‌، رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان سبه‌ی (دووشەممە) به‌شداری له‌ دانیشتنی نوێنه‌ران ناكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، بۆ پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆی سیاسی، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ ته‌وافق له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ زۆرینه‌ی نیشتمانی، بڕیارمان دا سبه‌ی له‌ دانیشتنی نوێنه‌ران به‌شداری نه‌كه‌ین.
هاوپه‌یمانی سیاده‌، به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانی "تقدم" و 37 نوێنه‌ری له‌ كۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هاوكات هاوپه‌یمانی كوتله‌ی "عه‌زم"یشه‌، كه‌ 34 نوێنه‌ری هه‌یه‌ و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.