وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئاداره‌وه 40 ئه‌مپێر كاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان ده‌درێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بەسەرپەرشتیی کەمال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا بۆ تاووتوێکردنو خستنەڕوی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کارەباو پڕۆژەو پلانەکانی وەزارەت بەڕێوەچوه.
ئاشكراكراوه، لەو كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئەم بڕیارانە دراون:
- گۆڕانکاریی لەهەندێ پۆست‌و بەرپرسیارێتی.
- بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران‌و ڕاپەڕینو زاخۆ بەوەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە.
- لەسەرەتای مانگی ئادارەوە، (40) ئەمپێر کارەبا بەهاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.
- کار بەسیستەمی ئەلیکترۆنی‌و ماڵپەڕی پسوڵە (pswla.com) دەکرێتو لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێدەکرێت.
- پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (1,480,000) هاوبەشی کارەبا لەهەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ (1,800,000) هاوبەش بەرزبوەتەوە.
- بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکانو ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچونو نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەباو گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران، بۆ ئەم مەبەستەش سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاریکردوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، چوار به‌رپرسى نوێ له‌ناو ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ستبه‌كارده‌بن.