تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەپێی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێتەوە لە بەرواری ( ١٠ - ٢ - ٢٠٢٢ ) بەدواوە هەر خاوەن کارو بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن و ڕایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت وناسنامەی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و کاتی ڤاکسینیان پێ بێت بەپێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕای ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە.
کامەران کەریم