ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئەنجام درا و ئەم پۆستە گرینگە کەوتە دەستی خانمێک.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێزان لە نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەر و ڕاوێژکاری وەزارەتی شارەوانی، ھەروەھا ئامادە بوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی, ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئەنجام درا لە نێوان "توانا کەمال جەلال" و بەڕێز خاتوو "لەیلی عومەر عولی" .
لە ووتەیەکیدا، خاتوو لەیلی عومەر سوپاسی متمانەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی کرد و سوپاسی توانا كەمالی کرد لەبەرامبەر ماوەی چەند ساڵی کارکردنی.
لە کۆتایدا خاتوو لەیلی عومەر ئامادەیی خۆی دەربڕی کە وەك سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی بە ھەموو توانایەکی یەوە لە خزمەت بەرەو پێشچوون وئاوەدانکردنەوە و خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بێت بێ جیاوازی.
کامەران کەریم