زایەڵە - زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خولیاو تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌یه و توانیویانه بره‌و به خولیاكانیان بده‌ن و بیخه‌نه خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی هه‌رده‌م كۆمه‌ڵگت به‌چاوێكی ڕێزه‌وه لیێ ده‌ڕوانن و كاره‌كانی به‌رز ده‌نرخێنن .
عه‌بدوڵڕه‌حمان تاوه‌گۆرزی یه‌كێكه‌له‌و مامۆستایانه‌ی جگه‌له‌پیشه‌كه‌ی ده‌ستێكی باڵای له‌شیعر نوسین دا هه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا كاری هونه‌ری نه‌خشاندن له‌سه‌ر به‌رد و جۆره‌ها میوه ئه‌نجام ده‌دات كه‌بۆته جێگای بایه‌خی میدیاكان .
ده‌زگای میدیای زایه‌ڵه به‌پێویستی زانی ئه‌م هونه‌رمه‌ند و شاعیر و مامۆستایه به‌سه‌ر بكاته‌وه .
عه‌بدولڕه‌حمان حاجی عبدلڕه‌حیم ناسراو به عه‌بدولڕه‌حمان تاوه‌گۆزی، دانیشتووی قه‌زای شاره‌زوور ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن، مامۆستایه له قوتابخانه‌ی كانیمیلی بنه‌ڕه‌تی و مامۆستای خوێندنی كوردی ئه‌لف بێ و وانه‌ی هونه‌ر، له‌و سۆنگه‌وه خزمه‌تێكی دیار و به‌رچاو به‌خوێندكاران ده‌كات و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه چونكه به‌په‌رۆشی له‌هه‌وڵی پێگه‌یاندنیانه .
بۆكاری هونه‌ری ( شێوه‌كاری و خۆشنوسی ) هه‌رله‌منداڵیه‌وه به‌هه‌ره‌یه‌كی خوای و هه‌وڵ و كۆشش و شه‌وق و زه‌وقی زۆره‌وه په‌ره‌ی پێداوه خزمه‌تێكی باشی پێداوه به‌ئێستاشه‌وه ( كاری هونه‌ری له‌سه‌ر به‌رد ) وه‌جێی ڕامان و سه‌رنجی خه‌ڵكه . هه‌روه‌ها له‌بواری ( ئه‌ده‌ب ) دا شاعیره‌و به‌رده‌وام له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌كاندا به‌رده‌وامه‌وه‌ك جاران به‌په‌خش و پیشاندانی شیعره‌كانی ، نزیكه‌ی 15 ساڵه كاری هونه‌ری له‌سه‌ر به‌رد ده‌كات كارێكی ناوازه و جوان و پڕ وورده‌كارییه وله‌چه‌ندین شوێن پێشانگا ی بۆ كراوه‌ته‌وه وه‌كو خولیا‌و ئاره‌زوو هه‌ربه‌رده‌وامه ، تائێستا وه‌كو فرۆشتن نه‌یفرۆشتووه، هه‌رچه‌نده داواكاری زۆری له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام بۆپاراستن و مانه‌وه‌یان به‌ته‌مای پێشانگای تری تایبه‌ته ،ئاماده‌ی فرۆشتنی نیه له ئێستادا هه‌رچه‌نده ده‌ڵێ : ده‌كرێ ڕۆژگارێ وه‌كو كار‌و پیشه بژێوی ژیان بیری لێبكه‌مه‌وه .
له‌هه‌ردووبواری ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) دا خاوه‌نی زیاتر له 70 خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه له‌لایه‌ن ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌رێتی و ڕێكخراوه‌كانه‌وه كه‌كاره‌كانیان به‌شیاو شایان زانیوه‌و ڕێزیان لێناوه ، هه‌روه‌ها شیعر بۆ منداڵان ده‌نوسێ و به‌هه‌مان شێوه ،له‌زۆرێك له‌گۆڤاره‌كانی منداڵان شیعری بڵاوكراوه‌ته‌وه و چه‌ندین شیعریشی له‌ڤیستیڤاڵه‌كاندا له‌لایه‌ن گروپی هونه‌ری مناڵانه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه و به سیدی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، شیعرێكی بۆ مناڵان له ( پرۆگرامی خوێندنی كوردی – پۆلی چواره‌م – به‌ناوی وه‌رزه‌كانی ساڵ ) چاپه‌و ده‌خوێندرێت و له‌هه‌مان كاتدا كراوه به گۆرانی و له تیڤیه‌كاندا په‌خش ده‌كرێت .
بۆئه‌م كاره‌ی له‌شوێنه‌جیاوازه‌كانی كوردستان و له‌كاتی سه‌ردان وسه‌یران به‌دوای به‌رد ی گونجاو دا ده‌گه‌ڕێت ئه‌وو ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بۆ گوڵ و میوه بگه‌ڕێن ئه‌وا من به موشتاقه‌وه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ردم ، بۆماوه‌ی ساڵێكه له‌بوارێكی نوێ‌دا كارله‌سه‌ر هه‌نار و توێكڵی گوێزو ناوكی میوه‌كان ده‌كات و به‌شێوارێكی زۆر نایاب ده‌یان نه‌خشێنێت به‌هونه‌ری نه‌خشاندن .
له‌كۆتاییدا سوپاسی ده‌زگای میدیای زایه‌ڵه‌ی كرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆی ڕه‌خسێنرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستین .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم