باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند لە مانگی شەعبانەوە ڤیزەی نێوان وڵاتەکەی و عێراق هەڵدەگیردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە ڕێوڕەسمێک کە لە بەغدا بە بۆنەوی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو، ئاشکرای کرد مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێوەندییەک لەگەڵیدا ڕایگەیاندووە ڤیزەی نێوان دوو وڵات لە مانگی شەعبانەوە هەڵدەگیردرێت.
پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان ڤێزە بە گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی دەدرا.
مەسجدی هەروەها وەفدەکانی عێراق و ئێرانی هان دا بۆ گفتوگۆی جدی لەپێناو چارەسەری هەموو پرسە و کێشەکان لە نێوان بەغدا و تاران.