بەرگرى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند: لهڕێگهى هاوڵاتیانى گوندێكى ههولێرهوه توانرا تهرمى دانهرى 10 مانگ لهناو قامیشهڵانێكدا بدۆزرێتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕائید سهركهوت كاڕهش وتهبێژى بهرگرى شارستانى ههولێر لەڕێگەى گرتە ڤیدیۆییەکەوە دۆزینەوەى تەرمى دانەرى 10 مانگى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەڕێگەى هاوڵاتیانى گوندى (سۆربەش) لەناو قامیشەڵانێکدا دۆزرایەوە.
لە ئێستادا تەرمەكەی گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری، بەمەبەستی پشكنین و دڵنیابوونەوە لێی.
لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی جلوبەرگ و نیشانە سەرەتاییەكان دڵنیایی دەدرێت كە تەرمەكە دانەر بێت.
لە 17ی كانونی یەكەمی 2021 لافاو چەند گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا، پێشتر تەرمی سەرجەم قوربانییەكان، جگە لە دانەر، دۆزرانەوە.