ئەندامانی نوێی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکاربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە مەڕاسیمێکدا و لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرانی پارێزگار،مەڕاسیمی ڕێز لێنان لە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجەو دەست بەکاربوونی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن بەڕێوەچوو .
لەووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆیی بۆ دووپاتکردنەوە و ڕایگەیاندلەماوەی رابردودا توانیوتانە زۆر بەباشی کارەکانتان ئەنجامبدەن، سوپاسی هەوڵەکانتان دەکەین .
هاوکات پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجەکرد و ڕایگەیاند ، پشتیوان و هاوکاری ئێوەش دەبین و سوپاسی شارەوانی هەڵەبجەشی کرد بۆ ئامادەکردنی مەڕاسیمەکە.
لەکۆتاییدا ڕێزلێنانی پارێزگای هەڵەبجە و شارەوانی پێشکەش بە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی کرا.
13ئەندامی نوێ کە10ئەندامیان لە بەڕێوبەرایەتیەکانن و 3ئەندامیان لە سەندیکاکانن، دەبنە ئەندامی نوێی شارەوانی هەڵەبجە .
کامەران کەریم