دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ

سێشەممەی ڕابردوو 8ی شوبات سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق نوسراوێكی بە ژمارە (295) ئاراستەی سەرۆكی ‏دادگای باڵای فیدراڵی كرد و دەڵێت، “داوا لە دادگاكەتان ‏دەكەین شیكردنەوە بۆ ماددەی 72 بكەن، كە دەقەكەی چارەسەری دیارینەكردووە، ‏لەكاتێكدا ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران نەتوانێت چارەسەری داوا دەستوورییەكان بكات و ‏مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە لەبارەی ئەرك و كارەكانی سەرۆك كۆمار لەو ماوەیەدا ‏بەمەبەستی ڕوونەدانی بۆشایی دەستووری”.‏

دوای ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی دووشەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی ‏نوێنەران نەبوون، دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ‏دواخرا، بەمەش عێراق كەوتە بۆشایی دەستوورییەوە.