١٢ گرێبەستی هاوئاهەنگی لە نێوان یەکێتییە وەرزشیەکانی عێراق و ئێران واژۆکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماوەی دوو رۆژە شاندێکی باڵای لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق بە سەرۆکایەتی رەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامێتی سەرۆکی ١٢ یەکێتیی وەرزشی لە تارانی پایتەختی ئێرانن .
پاش بەخێرهاتنی شاندی عێراق لە لایەن بەرپرسانی باڵای وەرزشی و حکومی ئێرانەوە ئەمڕۆ واژۆی پرۆتۆکۆلی ١٢ یەکێتیی وەرزشی هەردوو لیژنە کرا.
بەپێی ئەو رێککەوتنە هەردوولا هەمەئاهەنگ دەبن لە تەواوی هاوکاری وەرزشی و پێدانی مەشق و هاوکات کردنەوەی کەمپی مەشق و راهێنانی هاوبەش.
بریارە بەمنزیکانەش بەشی زۆری هەڵبژاردە جیاوازەکانی یارییەکانی عێراق کەمپەکانیان لە وڵاتی ئێران بکەنەوە.