پارتی دیموکراتی کوردستان "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" وەکوو کاندیدی نوێی ئەم لایەنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ناساند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان ٢٤، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاریدا هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاندیدبوونی دوور بخاته‌وه، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندرا، كه پارتی دیموكراتی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خاليد، له جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا باوك و كه‌سوكاری ئه‌نفال كراون و ته‌نیا رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی رزگار بووه، دوای رزگاربوونی ئاواره‌ی ئێران بووه، له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991، بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی راپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، پاشان بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی رێكخستنی پارتی.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له ئاژانسی پاراستن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارای هه‌بووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له به‌شی ئه‌ندازیاریی شارستانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ماسته‌ری له زانكۆی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د جگه له زمانی دایك، زمانه‌كانی "عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی" ده‌زانێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌ممووزی ساڵی 2019 تائێستا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستاش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرا.
.