لەسەر بودجەی داهاتی 8% بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، به‌بڕ‌ى زیاتر له 180 ملیۆن دینار، پرۆژەی نوژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى شەقامی تووی مەلیک جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ش له قۆناغى كۆتاییدایه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو بارەیەوە هێمن عومەر قادر ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند، پرۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى شه‌قامى تووی مەلیک بەبڕی (180.958.900) سەدو هەشتا ملیۆن و نۆ سەدو پەنجاو هەشت هەزارو نۆ سەد دینار جێبەجێ دەکرێت، تۆڕى رووناكییه كۆنه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابراوه.
وتیشی، پرۆژەکە پێکهاتووە لەدانانی (30) ستوونی رووناکی و محاویلەیەکی کویسک، لەگەڵ دانانی (60) قاعیدەی لیدی ئەوروپی (150) وات کە شەوان ئۆتۆماتیک دادەگیرسێت و بەرۆژ دەکوژێتەوە، هەروەها لەپرۆژەکەدا (1100) مەتر کێبڵی 4×16 ملم دووجای موسەلەح و (90) مەتر کێبڵ 1×16 ملم دووجای ئەرزی بەکاردێت لەگەڵ دروستکردنی جەزرەوەسەتی بەپانی یەک مەتر.
پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای ئاکار جێبەجێكراوه و له قۆناغى كۆتاییدایه و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌كه‌وێته كار و شه‌قامه‌كه روناك ده‌بێته‌وه.
کامەران کەریم