کورتە چیرۆکەفیلمی «ماکۆلا» لە دەرهێنانی موحسن تیزهووش لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «Meihodo»ی نیۆیۆرکی ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورتە چیرۆکە فیلمی «ماکۆلا» لە دەرهێنانی موحسن تیزهووش پاش تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، ئامادە بوونی نێودەوڵەتی خۆی بە نمایش لە فێستیڤاڵی لەندەن دەسپێکرد و ئەم جارە لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ»ی نیۆیۆرکی ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
«ماکۆلا» کە باس لە بابەتی پارێزگاری لە دارستانەکان و ژینگە دەکات لە دووهەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆی لە فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ»ی نیۆیۆرکی ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
بەرهەمە بەشدار بووەکانی فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ»ی نیۆیۆرک دەکەونە بەر ڕەخنە و توێژینەوە و هەڵبژێردراوانی چوارەمین خولی ئەم پێشهاتە سینەماییە لە ۱۰ی مارس ڕادەگەیەنرێت.
مایکل داگلاس وەک یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی تیمی فێستیڤاڵەکە بەشدارە.
لە پوختەی چیرۆکی «ماکۆلا» کە لە بەشی کێبڕکێی، چیرۆکە فیلمەکانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی میهۆدۆی نیۆیۆرکدا نمایش دەکرێت هاتووە: «دوو کرێکار کە خەریکی ئیش و کاری ڕۆژانەی خۆیانن، ئەبێت ئیشێک دژبە ژینگە ئەنجام بدەن و ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئاژاوەی نێوانیان».
نەوید زارع و کاوە نوور محەمەدی ئەکتەرانی کورتەچیرۆکە فیلمی «ماکۆلا»ن.