سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له میانه‌ی گه‌شتێكی بۆ كرماشان، له‌گه‌ڵ به‌همه‌ن ئه‌میری موقەده‌م پارێزگاری كرماشان كۆبوویه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له میانه‌ی گه‌شتێكی بۆ كرماشان، له‌گه‌ڵ به‌همه‌ن ئه‌میری موقههم پارێزگاری كرماشان كۆبوویه‌وه و وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كرماشان، هه‌ردولا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌نیه‌كانی نێوان كرماشان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها بابه‌ت و كێشه‌كانی سنوره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردولا به تایبه‌ت سنوری په‌روێزخان، ئاسانكاری هاتوچۆی بازرگانان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان باس و خواستیان كرد.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كرماشان پشتگیری خۆی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاریه‌كانی نێوان پارێزگای كرماشان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ته‌واوی بواره‌كاندا ده‌ربڕی و جه‌ختی له سه‌ر خواست و ئیراده‌ی به‌رپرسانی پاریزگا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه مهرزیهكانی نێوان هه‌ردوولا و خێراكردنی رێكخستنی كاروباره‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردولا. ئه‌میری موقه‌ده‌م هیوای خواست له گه‌شتی داهاتووی خۆی دا بۆ هه‌رێمی كوردستان وێڕای پێداچوونه‌وه به رێكه‌وتنه‌كانی پێشوو زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاریه‌كان له بواره جیاوازه ئابووری و بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بره‌خسێنێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات. هەروەها ئاماژه‌ی به دروست كردنی ناوچه‌ی ئازادی قه‌سری شیرین كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پاڵپشتی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش كرده‌وه.