نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی به‌شداریان له‌ كۆنفراسی ئاسایشی موینشن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، پاشنيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ مارگريتيس شيناس، جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌كه‌كه‌دا ره‌وشى عێراق، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق كرده‌وه‌.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، ئه‌وان به‌ بايه‌خه‌وه‌ سه‌يرى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێيانوايه‌ ده‌رفه‌رتێك هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تيرۆر بكات و بتوانێت له‌ رێگه‌ى بنياتنانى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه‌، ئاشتى و سه‌قامگيرى دابين بكات.
گوتىشی: يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به‌رده‌وام و پابه‌نده‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هيوادارين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.
له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا رايگه‌ياند، ئه‌ورووپييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌يرى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرد.
لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى يارمه‌تيدان و هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق كرده‌وه‌ تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دابينكردنى سه‌قامگيريى سياسى و رايگه‌ياند، گرنگه‌ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا سياسه‌تێكى گشتگيرى به‌رامبه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، دیدارێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى‌، ئه‌نجام دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ  نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، كۆبووه‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ريچارد گالاگێر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێكهاته‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شنگال تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و گرنگيى پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و ئازاديى ئايينى كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه‌ دواى هێرشه‌كانى داعش، هاوكاريى ئێزدى و مه‌سيحييه‌كانيان كردووه‌.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ له‌ پشتگيريكردنى پێكهاته‌كان به‌ تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان و له‌ پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به‌ كاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى رابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌ سه‌ردانێكى مێژوويى له‌ قه‌ڵه‌مدا.
مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران و هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌مباره‌يه‌وه‌‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، ‌جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، له‌ میونشن كۆبووه‌وه‌.