سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە توانا و بیرۆکەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەتوانین گەشەی زیاتر بە گەشتوگوزار بدەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری بەبازاڕ کردن و ڕاگەیاندن، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بەپرسانی بەشی بەبازاڕکردن و ڕاگەیاندن لە دیوانی دەستە لەگەڵ ئامانج عەلی سەرۆکی کۆمپانیاکانی ئاڤێستا و ئەڤین قادر بەڕێوەبەری گشتی کلیک عێراق کۆبونەوە و باس لە چەندین هەنگاوی نوێ بواری بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری کرا و بەڵێنی کردنەوەی خولی تایبەتیان بە هەردوو بوار دا.
لای خۆشییەوە ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد، بە توانا و بیرۆکەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەتوانین گەشەی زیاتر بە گەشتوگوزار بەین، هەربۆیە خۆشخاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەر بیرۆکە و پڕۆژەیەک کە ئاڕاستەی بکەن و بتوانێت بواری گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشەوە بەرێت.
کامەران کەریم