وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی جەختی لە سەر پێویستیی گواستنەوەی ئاشتیانە و مەدەنیانەی دەسەڵات لە عێراق کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ درێژه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌شداربوو له‌ په‌نجاوهه‌شته‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه‌ و بابه‌ته‌ دوولایه‌نه‌كان و دوا گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆوه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌م دیداره‌دا راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی گۆڕانكاریه‌كان و بارودۆخی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ میوانداری كردنی خولی داهاتووی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه‌ ئه‌میر عبدوڵڵاهیان وێڕای ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان له‌گه‌ل عه‌ره‌بستان، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ئیراده‌ و خواستی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای كۆده‌نگی و رێكه‌وتنی گشت لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كرده‌وه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ ئابووریه‌كانی نێوان دوو وڵات و شێوازی جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی دانوستانه‌كان له‌ نێوان وه‌فده‌ جیاوازه‌كانی هه‌ردوولا له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا باس و گفتوگۆیان كرد.