كەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانە كۆتایی دێت کە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەپۆلێكی باران لە شەوی ڕابردووەوە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆش شەپۆلەكە چالاكتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی كردەوە، باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان باران بارینى مامناوەند و بە لێزمەى دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەى دەبێت.
دەشڵێت، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى دەبێت، سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى کەمتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، بەفر بارینیش لەسەر بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت و ئێوارەى ئەمڕۆ کاریگەرى ئەو شەپۆلە کۆتایىدێت.