عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ڕەخنە لە بەکارهێنانی زمانی زبر لەلایەن زۆرێک لەبەکارهێنەرانی فەیسبوک، لە ڕووداوە سیاسیەکان دەگرێت.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربارەی نەوت وغازی هەرێم، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و فەیسبوک بەتایبەتی زۆری لەسەروترا و نوسرا و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، تائێرەئاساییە ، بەڵام ئەوەی نائاسایی ونالۆژیکی ونەشیاوە بەکارهێنانی ئەوزمانە زبرەیە لەلایەن زۆرێک لەبەکارهێنەرانی فەیسبوک، هەرلەکەسێکی ئاسایی وخەڵکانی بەناو نوسەرو سیاسی وپەرلەمانتاریشەوە.
وتیشی؛ وشە و نوسینەکان هێندە وشەی زبروئاست نزمیان تێدایە پێم شەرمبوو هەندێک لە نمونەیان لێوەربگرم و لەم ئەکاونتەی خۆمەوە بڵاویی بکەمەوە تەنها وەک نمونەش بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وکێبڕکێ ناشەریفانەکەی نێوان یەکێتی وپارتی لەسەرپۆستی سەرۆک کۆمار، ڕووی ڕاستەقینە و ئاستی ژیری و ڕۆشنبیری زۆر دەم وچاوی بۆ هەڵماڵین کە چەندە نوکی خامەکانیان تیژە بۆ یەکدی سڕینەوە و سوکایەتی کردن بە یەکتر کە ڕێک قەڵەمەناشیرینەکانی ساتی شەڕی ناوخۆی دەهێنایەوە بیرمان .
ڕونیشیکردەوە، هەروەها ڕووی زۆرێک لەو سایت و ماڵپەڕانەشی پیشانداین و پێناساندین کە خۆیان لە ژێر ناوی سەربەخۆ و ئازادبوونیان لەکاری میدیاییدا هەژماردەکردلەکاروپیشەکانیاندا .ئاخەر ئێوە هەریەکەتان هێندەی ڕق لەشەیتانبوون ڕقتان لەیەکە،وهەریەکەتان لەبەغدا چونەتەبەرەیەکی دژبەیەک دەبێ چاوەڕوانی دوو کاردانەوەبکەن یەکەمیان بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی لەوشێوەیە و دووەمیان نەبونی هیچ سۆزوپشتیوانیەکی. جەماوەری بەرفراوان دژی بڕیارێکی لەوچەشنەوهیدیکەش کەئەوەش کارەساتە،ویەک دونیاهۆکاریش هەیەلەوبارەیەوە کەزۆر ڕون وئاشکران .
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بەوەشکرد، بۆیە گەرئێوە هێندە ناتەبابن ،ولەسەر ئەم عەقڵیەت وشێوازی کارکردنەتان بەردەوام بن، هەربەرهەمی لەشێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەچننەوە،و گەر زووبەزوو بەخۆتاندانەچنەوەولەکەلی شەیتان نەیەنەخوارەوە ئاوابونتان خەریکەدەگاتە دەمکەل و نزیک بۆتەوە.
کامەران کەریم