ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لهبارهی بڕیارهكهی دادگای فیدراڵی دهكات.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی شوبات/ فێبرایهری 2022)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
-خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
-خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
-خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق