شنیار هونەر ئەو ژنەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شنیار هونەر، دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانی بە هۆی سووتانەوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی سلێمانی شەوی 19ی شوباتی 2022 لە گەڕەکی کوردسات ئاگادارکرایەوە له ڕووداوی سوتانی ژنێك بە ناوی شنیار هونەر.
دوای گواستنه‌وه‌ی شنیار بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی 75%ـیە.
پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕۆژی دواتر ڕایگەیاند، "دوای وه‌رگرتنی وته له ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان."
جەختیکردووەتەوە کە؛ "پاش ڕووداوه‌كه توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت."