سەركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر ڕایگەیاند بۆ هاتووچۆی ئێران ڤیزا نامێنێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارەکە لە دەروازە سنوورییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر رایگەیاند، ڤیزای ئاسمانی لەنێوان ئێران و عێراق هەڵگیراوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لە دەروازە سنوورییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
نەسروڵڵا ڕەشنودی، سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند: "ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق، بۆ گەشتی ئاسمانی هەڵگیراوە، ئێستا هەر کەسێک بە فڕۆکە گەشت بکات، پێویستی بە ڤیزا نییە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵگرتنی ڤیزا لە دەروازە سنوورییەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".