دادگای فیدڕاڵیی عێراق دانیشتنەکەی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای بەربژێربوون بۆ سەرۆک کۆماری دواخست.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق نەگەیشتە بڕیارى كۆتایی‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، ڕۆژى 1ى 3ى 2022 جارێكى تر له‌سه‌ر پرسی یاسایی بوون یان نایاسایی بوونی کردنەوەی دەرگای بەربژێربوون بۆ سەرۆک کۆمار كۆده‌بێته‌وه‌.

دادگاى باڵاى فیدراڵى ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاى باسم خه‌ششان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق له‌سه‌ر بڕیارى دوباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی‌و ده‌ستورى له‌بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه‌ و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى تێدایه‌؛ ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه‌ دواى ئه‌و مانگه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ مۆڵه‌تیان بدرێت خۆیان كاندید بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ته‌نها و به‌بێ 329 په‌رله‌مانتار ئه‌م بڕیاره‌یداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نایاساییه‌كى تره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ یاسا ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات‌.

دادگاى باڵاى فیدراڵى جه‌ختیكرده‌وه‌، دوو پێشێلكارى كراوه‌ یه‌كه‌م ماده‌ى 61 له‌ده‌ستورى عێراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌یاسادانان‌و چاودێریى‌و ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه‌ به‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ یاساى جێگره‌وه‌ بۆ یاساكان ده‌ربكات.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، به‌پێى ماده‌ى 72 له‌ده‌ستور له‌بڕگه‌ى (ب) ده‌ڵێت، سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وامده‌بێت له‌ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى بۆ دواى كۆتایهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى تازه‌و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك كۆمارێكى نوێ هه‌ڵبژێردرێت له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژدا له‌دواى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كاركراوه‌ به‌پێى ئه‌و ماده‌ى كه‌ باسكراو ده‌رگاى خۆكاندیدكردن كرایه‌وه‌ بۆماوه‌ى سێ ڕۆژ، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆبه‌ربژێركردن سه‌رپێچیه‌و ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ تانه‌ى لێدراوه‌ سه‌رپێچى تێداكراوه‌ له‌مه‌رجه‌كانى خۆكاندیدكردن به‌پێى یاساى ژماره‌ 8ى ساڵى 2012و ماوه‌كه‌ به‌سێ ڕۆژ دیاریكراوه‌و ئه‌و بڕیاره‌ى تانه‌ى لێدراوه‌ زیاده‌ڕۆییكرده‌وه‌ به‌سه‌ر یاسایه‌كى ده‌ستورى‌و ماده‌یه‌كى یاسایی كه‌ له‌یاسادا هاتوه‌و پێشێلیكردوه‌.