سێ یاریزانی پێشمەرگە بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی هۆڵی داخراو دەچنە تورکیا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له درێژه‌ی به‌رێوه چوونی پاڵه‌وانێتییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی توركیا بانگهێشتنامه‌ی رەسمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كرد بۆ به‌شداری تیمه‌كانی عێراق له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێو ده‌وڵه‌تی هۆڵی داخراو له شاری ئه‌سته‌نبوڵ .
بەهۆی ئاستبەرزی ئەنجامەکانیان، یەکێتیی گۆرەپان و مەیدانی عێراق كچانی پێشمه‌رگه‌ی دیاری كرد بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌داكه یارییه‌كانی له ڕۆژانی 25 تا 27 ی شوباتی 2022 و له شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت .
پێشمەرگە بە ٣ یاریزان به‌شداری ده‌كه‌ن كه بریتین له ( چاوان به‌هادین له یارییه‌كانی یه‌ك باز و سێ باز ، به‌هار ئه‌حمه‌د له یارییه پێنجییه‌كان و یه‌ك باز و دییه نزار له یاری یه‌ك باز و بازی به‌رز بۆ خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵ و نزار ئەکرەم و و ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌رایه‌تی كچه‌كان ده‌كه‌ن و دەیانەوێت ئه‌نجام دەستەبەر بکەن .