مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە سنوری بنكەی پۆلیسی ڕزگاری ڕویدا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .
لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، ك ، غ ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم