مامۆستایەکی ئایینی لە هەرێمی کوردستان جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا ئەو وڵاتە نییە کە هیچ گەل و وڵاتێک پشتی پێی ببەستێت.
نیازی هەورامانی مامۆستای ئاینی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمریکا هاوڕێی نیوە ڕێگایە، پشتیوانی هەر وڵاتێکی کردبێت لەنیوەی ڕێگا بەجێیهێشتووە چ لە ئەفغانستان چ لە عێراق چ هەڵوێستی لەئێستای ئۆکرانیا .
ناوبراو وتیشی، وەک مامۆستایەکی ئاینی بۆچونی من وایە کەئەمریکا تا نیوەی ڕێگا هاوڕێیەتی دەوڵەتان و میللەتان دەکات.
کامەران کەریم