شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  یەکێک لە کێشە گەورەکانى جیهانى سەرمایەدارى بریتییە لە پیاچوونەوەیەکى جددى بەسەرجەم ئەو بنەماسەرەکییانەى کە ئەو جیهانەى لەسەر ڕاوەستاوە.

زیاتر وتی: لە ئاستى ناوخۆییدا پیاچوونەوەیەکى ڕەخنەگرانەیە لە دیموکراسی لیبراڵى و ئەوەش بەو پرسیارە دەست پێدەکات کە قەیرانەکانى بەردەم دیموکراسی لیبرالیى چین ئایا دیموکراسییەت گەیشتۆتە کۆتایی و هیچ پرسێکى دیکە ماوە کە ڕا وبۆچوونى تایبەتى هەبێت لەسەریان یان چیدیکە ئەو سیستەمە ناتوانێت وەڵامى گۆڕانکارییە جیهانییە هەنوکەییەکان بداتەوە لەسەر ئاستى نێو دەوڵەتى لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندى نەتەوەیی یەکێکە لەو پرسانەى کە موحافەزەتکارە نوێیەکان لەگەڵ پارێزگاریکردن لەئارامى و ئاسایشی نێودەوڵەتى کردویانەتە دروشمى خۆیان.

وتیشی، بەڵام ئەوەى تێبینى دەکرێت کە جیهانى سەرمایەدارى و زلهێزەکان بەبێ جیاوازى جەخت لەسەر بەرژەوەندییەکانى خۆیان دەکەنەوە، لەپێناو ئەوەشدا ئامادەن سەرجەم ئەو پرنسیپ و مەبدەئانەى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى وەکو دروشم بەرزى دەکەنەوە گەر لە بەرژەوەندى خۆیان نەبێت، ڕەچاوى نەکەن.

کامەران کەریم